خوشكێك ده‌گێرێته‌وه
========
خوشكێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:به‌سه‌رهاتی خۆمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ما
.. كچه‌كه‌م له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییدابوو، زۆر نوێژه‌كانی به‌لاوه قورس بوو، ته‌نانه‌ت رۆژێكیان كه پێم گوت هه‌سته نوێژه‌كه‌ت بكه، به‌رماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشته ژووره‌كه‌ی تر و له‌وێ به‌رماڵه‌كه‌ی فڕێدایه سه‌ر زه‌وی...
ودانیشت بێ ئه‌وه‌ی نوێژه‌ه‌ی بكات، ئیتر نه‌یزانی كه‌من چاودێری ده‌كه‌م بزانم چیده‌كات و چی ناكات؟ كه هاته‌وه لێم پرسی: كچم نوێژه‌كه‌ت كرد؟ گوتی: به‌ڵێ..زۆر به‌و درۆیه‌ی په‌ست بووم - هه‌ر چه‌ند من خۆم به هه‌ڵه ده‌زانم و دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆما ده‌نێم- ئه‌وه‌ند تووڕه‌بووم به‌رچاوم تاریك بوو، تا هێزم تیا بوو زلله‌یه‌كم لێ دا، و ده‌ستم به‌گریان كرد، وسه‌رزه‌نشتم كرد، وعه‌زابی خۆا و لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تم بۆ باس كرد.. به‌ڵام هیچ كام له‌مانه سوودی نه‌بوو..
به‌ڵام رۆژێك یه‌كێك له ئافره‌ته‌كانی هاوه‌ڵم سه‌ردانی خزمێكیانی كردبوو، خزمه‌كه‌شیان موسڵمانێكی عاده‌تی بوو، وه‌نه‌بێ زۆر پێ به‌ندبووبێ به‌دینیشه‌وه، كه‌چی له‌كات نوێژه‌كانا بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت و بانگیان بكات مناڵه‌كانی هه‌ڵده‌ستان بۆ نوێژ،ده‌ڵێ: منیش لێم پرسی: ئه‌وه چۆنه وامناڵه‌كانت بێ جه‌نگ و جیدال و بانگ كردن و پێ گوتن و یادخستنه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان؟!
گوتی: وه‌ڵڵاهی شتێكم نییه كه پێت بڵێم جگه له‌وه كه: پێش ئه‌وه‌ی شووبكه‌م تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌م دوعایه‌م كردووه‌و و به‌دڵ پێی له خوا پاڕاومه‌ته‌وه: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه به‌وكه‌سانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و به‌رێك وپێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه..
گوتی: وه‌ڵڵاهی دوای ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه به‌رده‌وام له سوجده‌كانا له فه‌رز و سوننه‌ته‌كانا له‌پێش سه‌لام دانه‌ودا و هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ی ئومێدی دوعا گیرابوونیان تیایه ئه‌و دوعایه ده‌خوێنم.. خوشكان وه‌ڵڵاهی ئێستا كچه‌كه‌م له ئاماده‌ییه له‌وكاته‌وه ئه‌و دوعایه ده‌خوێنم ئێستا ئه‌و بۆنوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه و بییرمان ده‌خاته‌وه، براكانیشی سوپاس بۆ خوا هه‌موویان سوورن له‌سه‌ر نوێژ، ته‌نانه‌ت كه دایكیشم هات بۆ ماڵمان و سه‌ردانی كردین، له‌لام مایه‌وه‌و شه‌ولای ئێمه خه‌وت ئه‌و حاڵه‌ی كچه‌كه‌م سه‌رنجی راكێشا كه خۆی هه‌ڵده‌ستێ، و به‌سه‌رمانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و بۆ نوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه!!
ده‌زانم كه ئێوه‌ش ئاره‌زومه‌ندن ئه‌و دوعایه بزانن ئه‌و دوعایه دوعاكه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه كه له خوا پاڕایه‌وه‌و خوا له سووره‌تی ئیبراهیما بۆمان باس ده‌كات كه فه‌رمووی: " رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ﴿ابراهیم:٤٠﴾ " ئه‌ی په‌روه‌ردگار ! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه به‌وكه‌سانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و به‌رێك و پێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م
گیرابكه
======================================================
خۆ ڕاگرتن
======
كه‌پێش بینى ناكرێت ڕابوه‌ستێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و چوار پایه نه‌بێت،ئه‌و چوار پایه‌ش ئه‌بێت به‌هۆكاری دامه‌زراوه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر جوانترین ره‌وشت كه ئه‌مانه‌ن
(الصبر،العفة،الشجاعة،العد� �)
خۆڕاگرتن،پاك داوێنى ،ئازا‌و لێهاتوو،دادپه‌روه‌ر
الصبر:واته خۆراگرتن له‌كاتى رووداوه‌كاندا،وه‌ك ڕق هه‌ڵسان.. گه‌ر به‌خۆراگرتن به‌رگری لێنه‌كرێ وه‌ك ئاگرێك وایه چه‌نده‌ها شێون بداته به‌رهه‌زاران گیانله‌به‌رى بێ‌تاوان بسوتێنێ وه‌ك به‌چاوى خۆمان ڕق هه‌ڵسانى سته‌مكارانى بێ به‌زه‌یی سه‌ركرده‌ى عێراقمان بینی گازى كیمیاویان ڕشت به‌سه‌رشارى (هه‌ڵه‌بجه) و چه‌نده‌ها دێی (قه‌ره‌داغ) و شوێن و جێگاكانى تر‌ى كوردستانداكه بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونى زیاتر له(5000) كه‌سی بێ تاوان و خاوه‌ن ئیمان و موسڵمان
العفه:جا بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ پاك داوێن بێت پێویستى به‌خۆپاراستن هه‌یه له‌وشتانه‌ى مه‌ئه‌بن به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخ و به‌هاى مرۆڤه‌كان له‌كردار و گوفتاردا،وه چاكترین شتێمیش بۆ ڕێگاگرتن له‌كردار و گوفتاری خراپ و ناره‌وا وشه‌رم و حه‌یایه،كه‌چاوه‌ڕوانى هه‌موو چاكه‌یه‌كى لێئه‌كرێت، وه مرۆڤ دوور ئه‌خاته‌وه له‌هه‌موو شتێكى به‌دڕه‌وشتى و قێزه‌ون و بێ شه‌رمى وه به‌رگری له‌مرۆڤ ئه‌كات
الشجاعه:جوانترین واتا و مانا بۆ مرۆڤى ئازا و لێ هاتوو ئه‌و پێناسه‌یه كه خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ئه‌یكات و ده‌فه‌رموێت(لَيسَ الشَديدُ بالصرعة إنما الشَديدُ الذي يَملِكُ نَفسَهُ عندَ الغَضَبِ)رواه البخارى(5649)
واته ئازا كه‌سێك نییه به‌ربه‌ره‌كانێ ی خه‌ڵكى بكات به‌ڵكو ئازاترین كه‌س ئه‌وه‌یه له‌كاتى رق هه‌ڵسانا سه‌رئه‌كه‌وێت به‌سه‌ر نه‌فسی خۆ‌یا و كپی ئه‌كاته‌وه
العدل:دادپه‌روه‌رى مرۆڤه‌كان رام ئه‌هێنێت له‌سه‌ر میانڕه‌وى،وه هانى مرۆڤ ئه‌دات بۆ ژیانێكى ناوه‌ندى دوورى ئه‌خاته‌وه له(الافراط والتفريط)واته:شته‌كان وه‌ك خۆی وا ئه‌ڵێت به‌بێ زیاده ره‌وی و به‌بێ كه‌مكردنه‌وه،وه بۆ پێناسه‌یه‌كى رونتر له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌چۆن دادپه‌روه‌رى له‌خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر شیاوه (صلى الله علیه‌وسلم) كه ده‌فه‌رموێت(عَن أنَس عَن النبي(صلى الله عليه وسلم)قال لايؤمن أحَدُكُم حَتى يُحِب لأخِيهِ مايُحِبُ لِنَفسِهِ)رواه البخاری (12)
واته:ئه‌نه‌س(ره‌زاى خواى لێبێت)ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت:ئی� �انى ته‌واو(دامه‌زراو)نابێت هیچ كه‌س له ئێوه تاكو بۆ خۆى پێی خۆشه بۆ براكه‌شی پێی خۆش نه‌بێت گه‌ر بێت و ته‌نها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) بكرێت به‌ده‌ستور و یاسا وه پێویست بكرێت له‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ئه‌وه‌ى ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى بێت له‌دونیادا نه‌ئه‌ما و كه‌س له‌كه‌س نه‌ئه‌كه‌وت وه دنه‌نیا ئه‌بوو به‌ماستى مه‌یوو..گه‌ر به‌وردى سه‌رنجى فه‌رمووده‌كه بده‌یت هه‌رچی خۆت به‌لاته‌وه ناخۆشه،بۆ كه‌سانى تریش به‌وێنه‌ى خۆت به ناخۆشی بزانیت یان هه‌رچی بۆ خۆت چاكه و خۆشه بۆ كه‌سانى تریش به‌چاك و ڕه‌وانى بزانیت،چۆن له‌وهه‌وڵی ئه‌وه‌داى بۆ به‌ده‌ستهێنانى چاكه و قازانج بۆ خۆت،وه دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو خراپه و زه‌ره‌رێك له‌خۆت به‌هه‌مان شێوه بۆ خه‌ڵكانى تریش وابێت،ئه‌و كاته هه‌موو كه‌سێك به‌دڵى فراوانه‌وه وه‌ك برا له‌كه‌ڵ یه‌ك ده‌ژی و هیچ گیر‌و گرفتی نامێنێت
جا وه‌ختێك خه‌ڵكى ئه‌گات به‌وپله‌وپایه‌یه كه‌قازانج و زه‌ره‌رى خه‌ڵك به‌قازانج و زه‌ره‌ى خۆی بزانێت..
=======================================================
بۆ تۆ خوشكی خۆم
=========
خوشكی ڕۆژووانم ئاگاداری تـاوان و سەرپێچیەكان به و لە یادت نەچێت كە... !!
خوشكە ژیرەكەم: زۆرن ئەو ووتە و باسانەی كە ئاراستەی تۆی بەڕێز دەكرێن، و بەر گوێت دەكەون، جارێك لەبواری بیروباوەڕ، و جارێكی تر لە بواری پەروەردەدا، یان لەبورای مافی ژن و مێردایەتی،... هتد ، بەڵام من ئەم جارەیان بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەمەوێت چەند ووتە و ئامۆژگاریەكت پێشكەش بكەم... ووتە و ئامۆژگاریەكان ووتەی كەسێكی دڵسۆزە بەرامبەر بە خوشكی خۆی و كەسێك كە لەدواڕۆژی بەرامبەرەكەی دەترسێت و هەموو خێر و چاكە و خۆشیەكی بۆ دەوێ، بۆیە داواكارم بەگوێ دڵا گوێبیستیان بێت و لە ژیانی ڕۆژانەتدا پیادەیان بكەیت و ڕەچاویان بكەی، بۆ ئەوەی بەهۆیانەوە ـ بە ویست و پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ سەركەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژ بێت. ئامۆژگاریەكانیشم: ئاگاداركردنەوەی تۆی گوێڕایەڵە لە تاوان و سەرپێچیانەی كە ڕەنكە لەم مانگە پیرۆزەدا تووشت ببن، و چەند یاد خستنەوەیەكی تۆی بەڕێزە. چونكە چاكی و تەندروستی تۆی ئافرەت چاكی و تەندروستی تاك و كۆمەڵگای موسڵمانە... ئەی نەتزانیوە: دایكان و خوشكان بەشێكی بنەڕەتی كۆمەڵگان ؟! وە ئایا ئاشكرای بەڕێزتان نیە كە كچانی موسڵمان و هاوسەری پیاوان هەر لە ئافرەتانن ؟! و خوشكانی باوكان و دایكانی بەڕێزیشمان هەر لە وانن ؟! وە ئەوەش ڕوونە لەلات كە ئافرەتان نیوەی كۆمەڵگان و ئەو نیوەكەی تریش هەر لەوان دەبن ؟ جا ئیتر چۆن دەبێت موسڵمان حەز لە خێر و چاكەیان نەكات ؟! و ئومێدی سەرفرازیانی نەبێت
له وانه :
1- خؤت دابؤشه خؤت وموسولمانان كوناهبار مه كه
2- زمانت له غه يبه ت و قسه ى ناشيرين بباريزه
3-صوت زؤر به رز مه كه وه جونكه كاريكه رى خؤى هه يه
==========================================
سیفه‌ته‌كانی ئافرتی ره‌سه‌ن
===============
خوای گەورە دەفەرموێ:{وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ} الصافات: 48
واتە: ژنانى چاو كەژاڵ و چاودرشت و جوانیان لەلایە كە تەنیا ئەویندارى مێردەكانى خۆیانن.
ئەم ئایەتە كە دو ئایەتەكەی بە دوادا دێن باسی حۆریەكانی بەهەشت دەكات، دەتوانرێ بۆ ناسینی هەندێ سیفاتی ئافرەتی چاك سودی لێ وەربگیرێ كە بریتین لە:
یەكەم: ژن تەنها چاوی ببڕێتە مێردەكەی لەبەر خۆشەویستی مێردەكەی و رەزای بون بەو، جا با چاوی بۆ لای كەسی تر نەگێڕێ.
دوەم: { مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ} واتە لێیان قەدەغەیە كە جوانی و رازاوەیى یان بۆ غەیری مێردەكانیان بێت، جا دەبێ ئەم رازاوەیی تەنها بۆ مێردەكانیان بێت و لە ماڵەوەیان دەرنەچن، تەنها ئەوانیان بوێ.
سێیەم: لە سیفەتەكانی ژنى بەهەشتى ئەوەیە كە پاك كراوەتەوە لە وەسوەسەی شەیتان وە ناو سكیان پاك كردۆتەوە لە غیرە و ئازاردانی مێردەكانیان، خوای گەورە لە چەند ئایەتێكدا باسی ئەو ئافرەتە چاكانە دەكات:
{حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ} الرحمن: 71
[وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ] البقرة:25
واتە: ژنەكانیان لەوآ زۆر پاك و خاوێنن، تاهەتایەش هەر لە بەهەشت دەمێنن.
[ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ] النساء:34 واتە: ئافرەتە چاكەكان وەك ئیبن عەبباس و غەیری ئەو گوتویەتی: ئەوانەن كە گوآرایەڵی مێردەكانیانن و لە كاتی ئامادە نەبونی مێرد لە ماڵەوە پارێزگاری لە ماڵ و نەفسی خۆی دەكات و مافەكانی دەپارێزێ.
{عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا} التحريم:5
ئەم ئایەتە لەسەر خێزانەكانی پێغەمبەر دابەزی كە دەفەرموێ: گەر ئێوە تەڵاق بدات ئەوا تكا وایە كە خوای گەورە بە ژنی تر تۆڵەی بۆ بكاتەوە كە لە ئێوە باشتر بن و كە ئەم سیفەتانەیان هەبێت: (كە مسوڵمان و بڕوادار و گوێ رایەڵ و تەوبەكار و خواپەرست و بەڕۆژو بن، جا چ بێوەژن بن یان كچ).
{إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا} الأحزاب:35
واتە: پیاوو ژنى مسوڵمان و پیاوو ژنى بڕوادار و پیاوو ژنى فەرمانبەر و پیاوو ژنى قسەڕاست و پیاوو ژنى خۆڕاگر و پیاوو ژنى بێ فیز و خۆ بە زل نەزان و پیاوو ژنى سەدەقەدەر و پیاوو ژنى رۆژوەوان و پیاوو ژنى ناموس پارێز و پیاوو ژنێ كە زۆر یادى خوا دەكەن، لەخوداوە لێخۆشبون و پاداشێكى گەورەیان بۆ دنراوە.
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((ألا أخبركم بخير نساءكم في الجنة؟ قلنا: بلى يا رسول الله، قال: كل ودود ولود، إذا غضب زوجها قالت: هذه يدي في يدك لا أكتحل بغمص حتى ترضى!!)) رواه الطبراني (حديث صحيح).
واتە: پێتان ڕابگەیەنم باشترین ئافرەتانتان لە بەهەشتدا كێ یە؟ گوتمان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا، فەرموی: هەمو ئافرەتێكی كە مەحبوب بێت و منداڵی ببێت، گەر مێردەكەی توڕە بو بڵێ: ئەوە دەستم لە دەستت دایە، كل لە چاوم ناكەم بە نوقاوی (واتە ناخەوم) هەتا وەكو رازی نەبیت. (1)
هەروا دەفەرموێ: ((ما استفاد المؤمن بعد تقوى الله، خيراً له من زوجة صالحة، إن أمرها أطاعته، وإن نظر اليها سرته، وإن أقسم عليها أبرته، وإن غاب عنها نصحته في نفسها وماله)). رواه البخاري.
واتە: مرۆڤی بڕوادار لە پاش ترسان لە خوا هیچ خێرێكی وەك هاوسەرێكی چاك بەدەست نەهێناوە، گەر فەرمانی پێكرد گوێ رایەڵی دەكات، گەر تەماشای كرد دڵی خۆش دەكات، گەر سوێندی لەسەر خوارد دەیگەیەنێتە جێ، گەر لێی دور كەوتەوە و چوە سەفەرێك ئامۆژگارى دەكات بە پارێزگاری كردنی ماڵی و نەفسی.
=============================================
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خودا ریزی گرتون
==============
خوشكی موسڵمانم ئەمانەی خوارەوە چەند جۆرە ئافرەتێكن كە هەندێك سیفەت و ئاكاریان تێدایە، بەهۆیانەوە خوای بەرز و بڵند خۆشیانی دەوێت و لێیان ڕازییە، ئەوەش لە ژێر ڕووناكی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، بەهیوای ئەوەی كە خوشكانمان لەخۆیاندا بەرجەستەی بكەن بۆ ئەوەی ببن بە خۆشەویستی پەروەردگاریان، ئەوانەش:
[ ئافرەتی خۆپارێز و لەخوا ترس (المرأة التقية) ]
خوای بڵند و باڵادەست فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ ] (آل عمران: 76)، واتە: بەڕاستی خوای پەروەردگار كەسانی لە خواترسی خۆشدەوێت.
لە خوا ترسیش ئەوەیە كە (طلق) ی كوڕی (حبیب) فەرموویەتی: " العمل بطاعة الله، على نور من الله، رجا‌ء ثواب الله، والحذر من معصية الله، على نورٍ من الله، مخافة عقاب الله "، واتە: گوێڕایەڵی كردنە بۆ پەروەردگار، لە سەر ڕووناكیەك كە لەلای خواوە هاتبێت، بە ئومێدی پاداشت لەخواوە، وە وریا و بەئاگابوونە لە سەرپێچی خوای پەروەردگار، لە سەر ڕووناكیەك كە لەلای خواوە هاتبێت، لە ترسی سزای خواوە.
[ ئافرەتی خۆپاكرِاگر لە رِووكەش و دەروونـدا (المرأة النقية) ]
خوای گەورە فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ] (البقرة: 222)، واتە: خوای پەروەردگار كەسانی تۆبەكار و خۆپاكڕاگرانی خۆش دەوێت.
وە ئەو پاكڕاگریەش پێش هەموو شتێ پاكڕاگرتنی دەروونە لە غەش و حەسوودی و خۆ بەزلزانین و غرور و بەرزبونەوە لە زەویدا، پاشان و دوای ئەوە پاكێتی جەستەیە، چونكە خوای باڵادەست جوانە و جوانیشی خۆشدەوێت.
[ئافرەتی تۆبەكار (المرأة التائبة)]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ] (البقرة: 222)، واتە: بە ڕاستی خوای پەروەردگار ئەو كەسانەی خۆش دەوێت كە تەوبە دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆلای و هەروەها ئەو كەسانەش كە پاكن.
تەوبەش گەڕانەوەیە لەوەی كەخوای گەورە پێی ناخۆشە بۆ ئەوەی كە پێی خۆشە، ئەمەش یەكێكە لە بەرزترین پلە و پایەكانی مرۆڤ كە پێویستی پێیەتی لە ڕێرەوی بۆلای خوا، خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] (النور: 31)، واتە: ئەی ئیمان داران هەمووتان تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلای خوا، بەڵكو سەرفراز بن.
[ ئافرەتی دادوەر (المرأة المقسطة) ]
خوای پەروەردگـار فـەرموویەتی: [ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ] (الحجرات: 9)، واتە: دادوەر بن چونكە بەڕاستی خوای پەروەردگار دادوەرانی خۆش ئەوێت.
(قسط) یش، واتە: عەدالەت و دادوەرێتی، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " إن المقسطين عند الله على منابر من نور: الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم ومـا ولُوا " (رواه مسلم)، واتە: دادوەران لەلای خودا لەسەر مینبەری نوورینن، ئەوانەی كە دادوەرن لە حوكمەكانیاندا و لە كەس و كار و ژێر دەستەكانیان
===============================================
سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژ دوا ئه‌خه‌ن یان نوێژ ناكه‌ن بیبینن!
========================
سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژ دوا ئه‌خه‌ن یان نوێژ ناكه‌ن بیبینن!
سزاى ئه‌وكه‌سه‌ى كه سسته له‌نوێژكردندا ئيمامى زه‌هاوى له (الكتاب الكبير)دا ئاماژه‌ى به‌چه‌ند سزايه‌ك كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌نوێژه‌كانياندا سست وته‌مه‌ڵن..
…
• پێنج سزا له دونيادا:
1. به‌ره‌كه‌ت له‌ته‌مه‌نيدا نامێنێت.
2. نور له‌ده‌مو چاويدا نابينرێت.
3. هه‌موو كرده‌وه‌كانى بێ پاداشت ده‌بن.
4. دوعاى لێوه‌رناگيرێت.
5. پياو چاكان دوعاى خێرى بۆ ناكه‌ن.
• سێ سزا له‌سه‌ره‌مه‌رگدا:
1. به‌بێ كه‌س و زه‌ليلى ده‌مرێت.
2. به‌برسێتى ده‌مرێت.
3. به‌تينوێتى ده‌مرێت.
• سێ سزا له‌ناو گۆڕدا:
1. گۆڕه‌كه‌ى زۆر ته‌سك ده‌بێته‌وه تاپه‌راسوه‌كانى تێك ده‌شكێت.
2. ئاگر به‌ر ده‌بێته گۆره‌كه‌ى.
3. مارێكى بۆ دێت به‌ناوى (سجاع الاقرع)ه لێيده‌دات بۆ هه‌ر نوێژێك كه‌نه‌يكردوه,بۆ ماوه‌ى نێوان ئه‌و نوێژه بۆ نوێژێكى دواى ئه‌و,هه‌ر كاتێك پێيدا ده كێشێت حه‌فتا باڵ به‌ناخى زه‌ويدا ڕۆده‌چێت
• سێ سزا له‌قيامه‌تدا:
1. فريشته‌يه‌كى بۆ دێت به‌ده‌مدا ڕايده‌كێشێت .
2. خواى گه‌وره به‌ده‌موچاوێكى توڕه‌وه سه‌يرى ده‌كات,له‌ترسا گۆشتى ده‌موچاوى داده ماڵرێت و لێى ده‌بێته‌وه.
3. خواى گه‌وره لێپرسينه‌وه‌يه‌كى توندى له‌گه‌ڵدا ده‌كات وفه‌رمان ده‌كات بيخه‌نه خراپترين شوێنه‌وه له‌ئاگردا.
ئه‌گه‌ر سزاى كه‌سێكى ته‌مه‌ڵ له‌نوێژه‌كانيدا به‌م جۆره بێت ئايا سزاى كه‌سێك كه نوێژ نه‌كات چۆن ده‌بێت؟ كه‌واته باهه‌موومان ئاگادارى نوێژه‌كانمان بين له‌هه‌ر شوێن وبارو دۆخێك‌دا بين ,
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت … إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) النساء ئايه‌تي 103
كه‌واته باله‌وكاتانه‌دا كه‌بۆ نوێژه‌كان دياريكراون نوێژه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ين نه‌ك دوايبخه‌ين
============================================
ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ری
=========
بسم الله الرحمن الرحيم
كەسانێك هەن زۆر عەوداڵ و شەیدای ڕێگای بەختەوەرین،تامەزرۆی ئاسوودەیی ڕۆح و دڵ و دەرونیانن لەوانەیە هەوڵی زۆریشیان دابێ بۆ بەدەست هێنان و گەیشتن بەو ئامانجە بەڵام دەبینی تا ئێستا پێی نەگەیشتووە وە ڕێگاكەی نەدۆزیوەتەوە.
دیارە بەختەوەری دوو جۆری هەیە لەوانە:
[1- بەختەوەری وەهمییەكان:]
أ- كۆكردنەوەی ماڵ و سامان،هەیە بەختەوەری خۆی لە ماڵێكی زۆر‌و سەروەت و سامانێكی نەبڕاوە دەبینێت.
ب- مەنسەب و گەورەیی،پلە بەرزی بڕوانامەو،...هتد.ئەمانەش ئەو بەختەوەرییە دروست ناكەن وەكو یەكێك لەو ئافرەتانەی باسی خۆی دەكات و دەڵێ:هەموو ئاواتم ئەوە بوو پێم بڵێن دكتۆرە!دوای چەند ساڵ..ئێستا پەرۆشی لە باوەش گرتنی یەك منداڵم،منداڵێك پێم بڵێ دایە!!
ج- ناوبانگی و شوهرەت
بەڵام لەبنەڕەتدا هەرگیز ئەم شتانە خۆشی و بەختەوەری ڕاستەقینە نادەن بە مرۆڤ بەڵكو زۆر جار دەبێتە فیتنەو سەری لەسەر دەنێتەوە ئەو كەسە.
[2-بەختەوەری رِاستەقینە:]
بەختەوەری ڕاستەقینە ئەو بەختەوەرییەیە كەبەڕاستی لەژێر سێبەری ئەو ئیسلامەدا بیت و بەندایەتی بۆ خوای گەورە بكەیت، فەرمانەكانی جێ بەجێ بكەیت و لە نەهییەكانی بەدوور بكەوییەوە چونكە ئەو خالقی ئێمەیە دروستی كردووین ئەزانێت دڵەكەی ئێمە پێویستی بە چییەو خۆراكی بۆ داناوە هەروەك خۆراكی بۆ جەستە داناوە:
1.بڕوابوون بەخوای گەورەو كردنی كردەوەی چاك
2.نوێژ كردن
3.خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
4.زیكر كردنی خوای گەورە
5.بڕوا بوون بەقەزاو قەدەری خوا
6.چاكە كردن لەگەڵ خەڵكی
7.پشت كردنە دونیا‌و خۆشییە كاتییەكانی
8.هەڵگەڕانەوەو هەوڵدان بۆ قیامەت(دوا ڕۆژی نەبڕاوە)
9.هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك
10.كۆچ كردن لە گوناهو تاوان.
========================================
بۆچی دوعامان قه‌بوڵ نابێت....؟
=============
ڕۆژیک پیاوێک به إبراهیمی کوڕی أدهمی ووت: بۆچی ئه‌وه‌نده دوعا ده‌که‌ینو ده‌پاڕێینه‌وه له‌به‌ر خوا، هیچ دوعامان قه‌بوڵ نابێت؟ إبراهیم پێی ووت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه دڵتان به‌نده به 10 شت:
١- خوداتان ناسی به‌لآم گوێڕایه‌ڵی ناکه‌ن.
٢- پێغه‌مبه‌رتان ناسی (درودي خواي له‌سه‌ر بيَت) به‌لآم شوێن ڕێبازه‌که‌ی ناکه‌ون.
٣- قورئانتان زانی‌و شاره‌زای بوون به‌لآم کاری پێ ناکه‌ن.
٤- نیعمه‌ته‌کانی خواتان چه‌شت به‌لآم سوپاسی خوا ناکه‌ن له‌سه‌ری.
٥- زانیتان که به‌هه‌شت هه‌یه، داواتان نه‌کرد له خوا.
٦- زانیتان که ئاگری دۆزه‌خ هه‌یه ڕاتان نه‌کرد له به‌ری.
٧- شه‌یتانتان ناسی که دوژمنتانه به‌لآم دوژمنایه‌تیتان نه‌کردو شوێنی که‌وتن.
٨- باوه‌ڕتان هێنا که مردن هه‌یه، خۆتان بۆی ئاماده نه‌کرد.
٩- مردووه‌کانتان ناشتن ئامۆژگاریتان لێ وه‌رنه‌گرتن.
١٠- عه‌یبه‌کانتان شارده‌وه خۆتان سه‌رقاڵ کرد به عه‌یبی خه‌ڵک.
==========================================
ئه‌م دوا وته‌یه به‌نرخه
==========
كاتێك یه‌كێك له خزم و كه‌س و نزیكمان ده‌مرێت و ماڵئاوایی له‌ژیانی دونیا ده‌كات ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه و لئ ی ده‌گێڕینه‌وه ئه‌م دوا ساته‌یه كه له‌گه‌ڵی گفتوگۆمان كردووه،به‌تایبه‌تی دوا ووته‌ی به‌وه‌ی كه ده‌ڵێین
دوا ووته‌ی ئه‌مه بوو كه كردی له‌گه‌ڵماندا...)یاخود یه‌كێك سه‌فه‌ر ده‌كات له‌دوا دیداردا هه‌ر دوا ووته‌ی لێ ده‌گێڕینه‌وه،
ئه‌مه به‌لای كه‌سه‌كانه‌وه زۆر گرنگه و بایه‌خی پێ ده‌ده‌رێت بۆیه ده‌بینین تا ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مه ده‌گوترێته‌وه لای ئه‌و كه‌سانه‌وه،
كه‌چی لای خوای میهره‌بان ئه‌م دوا وته‌یه ئه‌مه‌یه كه كه‌سێك ووشه‌ی(لا إله إلا الله) دوا ووته‌ی بێت،
هه‌روه‌كو خۆشه‌ویستمان حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌رگیان(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت
من كان آخر كلامه لا إله إلا الله دخل الجنه).
واته
هه‌ر كه‌سێك دوا ووته‌ی(لا إله إلا الله)بێت ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.).
بۆیه زۆر گرنگه ئێمه‌ی موسوڵمان هه‌رده‌م له‌خه‌می ئه‌وه دابین كه كار‌و كرده‌وه‌مان به‌پێ ی ویستی ئه‌م ووته پیرۆزه بێت،
هه‌روه‌ها زیكری به‌رده‌وامی سه‌ر زارمان(لا إله إلا الله) بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له دوا ساته‌كانی ماڵئاوایی ژیانی دونیاماندا
ئه‌م ڕسته‌یه به‌ئاسانی بێته سه‌ر زارمان و بیڵێینه‌وه...
خواگیان له‌ساتی سه‌ره‌مه‌رگماندا ئه‌م ووته‌یه زۆر به‌ئاسانی به‌نسیبمان بكات..امین یارب...